چۆن بزانی به‌رامبه‌ركه‌ت درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات
زۆربه‌مان له كاتی درۆكردن له ده‌روونی خۆمانه‌وه هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ین
K25 -هه‌ولێر
شاره‌زایه‌كی ده‌رونناسی له زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ته‌نیا رێگه‌یه‌ك نییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی درۆزن، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا هه‌ندێ ئاماژه و جوڵه‌ی له‌شی مرۆڤ هه‌ن كه كه‌سی درۆزنمان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵیكی Independent ئیمی كادی له كتێبێك به‌ناوی "Presence" باس له‌و كاته ده‌كات كه كه‌سه‌كه هه‌وڵ ده‌دات درۆ بكات. ده‌شڵێت كاتێ كه درۆ ده‌كه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین راستی یان داستانێكی دیاریكراو بڵێین، له كاتێكدا كه راستی بابه‌ته‌كه ده‌شارینه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌پێی پێویست ئاڵۆز نه‌بوو، له سه‌ر ده‌موچاو و له‌شمان به‌رده‌ر ناكه‌وێ، به‌ڵام ئه‌و ئاماژه‌یه بۆ زۆربه‌مان ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی ده‌روونی هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ین، كاتێ كه درۆ ده‌كه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و هه‌سته له‌گه‌ڵ راستی بابه‌ته‌كه بشارینه‌وه، به‌ڵام له راستیدا وه‌ك پێویست ئه‌و تواناییه‌مان نییه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ستانه، بێ ئه‌وه‌ی دووچاری هه‌ڵه و لاوازی بین له‌و كاته‌ی قسه ده‌كه‌ین.
ئه‌و دروونناسه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات چه‌ندین شت له كاتی درۆكردنی روو ده‌ده‌ن، له‌وانه تۆنی ده‌نگی كه‌سه‌كه، جوڵه‌ی له‌شی، وه‌ستانه‌كه‌ی و ده‌ربڕینه‌كانی ده‌موچاوی.
پیشی وایه زۆربه‌ی خه‌ڵك ته‌ركیز له‌سه‌ر قسه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، نه‌ك كاردانه‌وه‌كانی جه‌سته‌ی، ده‌توانین درۆكردنی كه‌سه‌كه ئاشكرا بكه‌ین به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته دژ به یه‌كه‌كه له خۆی پیشان ددات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به تۆنی ده‌نگێكی خۆشحاڵ قسه‌ی كرد، به‌ڵام زمانی جه‌سته‌ی وا پیشان نه‌دا، واته شتێكی نادروست روو ده‌دات.
له كۆتاییدا ده‌ڵێت تێنه‌گه‌یشتن له زمان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی زۆر ته‌ركیز بخاته له‌سه‌ر زمانی جه‌سته، به‌م شێوه‌یه به ئاسانی ده‌زانین كێ درۆ ده‌كات.
