له‌سه‌ر تیشێتێكی كریستیانۆ داعش جه‌ڵدی له حه‌وت گه‌نجدا
گوتوویانه تۆپی پێ له رووانگه‌ی ئیسلامدا یارییه‌كی حه‌رامه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پارێزگای كه‌ركووك به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش جه‌ڵدیان له حه‌وت گهنجداوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و گه‌نجانه له ناوه‌ڕاستی قه‌زای حه‌ویجه تیشێتێكی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له به‌ركردووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی" گرووپێك چه‌كداری داعش كه ناویان له خۆیانناوه پۆلیسی ئیسلامی،له‌و كاته‌ی به ته‌نیشت مه‌یدانێكی ناوه‌ڕاستی قه‌زای حه‌ویجه‌دا تێپه‌ڕیوون،بینیوویانه ژماره‌یه‌ك گه‌نج یاری تۆپی پێیان كردووه و یه‌كێك له‌و گه‌نجانه تیشێتی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌به‌ر بووه،له‌و كاته‌دا چه‌كداره‌كانی داعش 7 له‌و گه‌نجانه‌یان گرتووه و جه‌ڵدیان لێداوون،ته‌نها هۆكاریش تیشێتێكی ریاڵ مه‌درید بووه به ژماره و ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ".
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت گوتوویه‌تی"چه‌كداره‌كان تیشێتهكهی ریاڵ مه‌دریدیان دڕاندووه و به گه‌نجه‌كانیان گوتووه، یاری تۆپی پێ له رووانگه‌ی ئیسلامدا حه‌رامه".
ناوچه‌كانی باشوور و باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك له كاتی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر پارێزگا و ناوچه‌كانی عێراق له ساڵی 2014 وه داگیركراوه، تا ئێستا قه‌زای حه‌ویجه و شاره‌دێیه‌كانی ره‌شاد و زاب و عه‌باسی و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماوون و رۆژانه خه‌لكی ئه‌و ناوچانه دووچاری ئه‌شكه‌نجه و كووشتن و برسییه‌تی ده‌بنه‌وه و به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش به رێگایه‌كی مه‌ترسیدار هه‌وڵی خۆرزگاركردنیان داوه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه ئارامه‌كان.