یانه‌یه‌ك پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی پێشكه‌شی مێسی ده‌كات
پێشبینی ده‌كرێت كه مێسی گرێبه‌سته‌كه قبوڵ بكات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزی ئاشكرای ده‌كات كه یانه‌یه‌كی خولی نێوخۆیی چینی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی ئاماده كردووه كه خۆرخی باوكی مێسی ئه‌م گرێبه‌سته ره‌ت بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 كانوونی یه‌كه‌می 2016، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی (هیپی چاینای چینی) ده‌یه‌وێت به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆ لیۆنێل مێسی رازیبكات، له كاتێكدا یانه‌ی بارسێلۆنا له دوایین هه‌وڵه‌كانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی ئاماژه‌ی به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 34 ملیۆن یۆرۆ كردووه، ئه‌م نرخه‌ش زۆر كه‌متره له‌و گرێبه‌سته‌ی كه یانه چینییه‌كه بۆ كڕینی مێسی ته‌رخانی كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، باوكی مێسی بڕیاریداوه ئه‌گه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به ته‌واوه‌تی داخوازییه‌كانی كوڕه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا پێشوازی له‌و گرێبه‌سته گرانبه‌هایانه ده‌كات كه پێشكه‌شی مێسی كراوه.
یانه‌ی هیپی چاینا كه ته‌مه‌نێكی كورتی هه‌یه و له ساڵی 2010 دامه‌زراوه و راهێنه‌ره‌كه‌ی مانوێل پیلیگرینی راهێنه‌ری چیللیه ده‌یه‌وێت هاوشانی مێسی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ش بگوازێته‌وه.