كەشناسی پێشبینی بەفربارین دەكات

لە شارەكان باران دەبارێت

K24 – ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆش بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچەش پێشبینی بەفربارین دەكرێت.

دەستەی كەشناسی روونیكردوەتەوە لە سەنتەری شارەكانی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە ھەور دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو نمە باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش پێشبینی دەكرێت بەفربارین دەست پێبكاتەوە.

لە كۆتایی ھەفتەی رابردوو شەپۆلێكی باران و بەفربارین رووی كردوەتە ناوچەكانی كوردستان، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەھۆی بەفربارینی زۆر ھاتووچۆی ھاووڵاتیان ئاستەنگی بۆ دروستبووە.

كەشناسی پێشبینی بەفربارین دەكات