ئۆسكار ماڵئاوایی له یانه‌ی چێڵسی ده‌كات
له پرێمه‌ر لیگ ده‌ڕوات
رۆژنامه‌كانی بریتانیا هه‌واڵی رۆیشتنی ئۆسكاریان له یانه‌ی چێڵسی به‌ره‌و خولی تۆپی پێی چینی راگه‌یاند، جه‌ختیشیان له‌وه كردۆته‌وه كه گرێبه‌ستی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه گرانبه‌هایه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 كانوونی یه‌كه‌می 2016، ئاشكرای كردووه كه ئۆسكار ماڵئاوایی له یاریزانه‌كانی چێڵسی كردووه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی شه‌نگهای چینی ده‌گوازرێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دیدییه درۆگبای یاریزانی پێشووی چێڵسی ئامۆژگاری ئۆسكاری كردووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه چینییه‌كه قبوڵ بكات، پێشی گوتووه كه خولی چینی بۆ یاریزانه ئه‌ستێره‌كان پشووه‌كی خۆشه و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیشت گرینگه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاشكرای كردووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی ئۆسكار 60 ملیۆن پاوه‌نده و هه‌فتانه‌ش 400 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت.
له ریزه‌كانی یانه‌ی شانگهای چینی پێشتر چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیار یارییان بۆ كردووه، له‌وانه (نیكۆلاس ئه‌نێلكا، دیمبا با، تیم كاهیل، دیدییه درۆگبا، فریدی گوارین، محه‌مه‌د سیسیكۆ).