به فه‌رمی ریال مه‌درید بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی یانه‌كان
كریستیانۆ هاتریكی تۆمار كرد و ریال مه‌دریدیش بۆ دووه‌مینجار نازناوه‌كه‌ی برده‌وه
له فیناڵی جامی جیهانی یانه‌كان یانه‌ی ریال مه‌درید به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ كاشیما ژاپۆنی تێك‌شكاند و نازناوه‌كه‌ی بۆ دووه‌مینجار برده‌وه، كریستیانۆش هاتریكی تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 كانوونی یه‌كه‌می 2016، له فیناڵی جامی جیهانی یانه‌كان ریال مه‌دریدی ئیسپانی و كاشیمای ژاپۆنی له یاریگه‌ی بۆكۆهاما له ژاپۆن به‌یه‌ك گه‌یشتن، له خوله‌كی 9 كه‌ریم بێنزیما شریتی گۆڵه‌كانی ریال مه‌دریدی بڕی و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 44 شیباساكی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كاشیما یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان زیاتر بوون، كاتێك له خوله‌كی 52 دیسان شیباساكی یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخسته‌وه.
دواتر كریستیانۆ له خوله‌كی 60 گه‌ڕایه‌وه و لێدانێكی سزای به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرد و یارییه‌كه‌ی خسته كاتی زیاد كرا‌و.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می كاتی زیادكراوی یارییه‌كه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كی 98 یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرده خاوه‌نی سێیه‌مین گۆڵ، له خوله‌كی 104 كریستیانۆ به ته‌واوه‌تی یانه‌ی كاشیمای بێهیوا كرد كاتێك هاتریكی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م ئه‌نجامه به سوودی یانه‌ی شایانه‌ی پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا كۆتایی هات و بۆ دووه‌مینجار نازناوه‌كه‌یان برده‌وه.