منداڵێك ئامۆژگارى به دوو دۆلار ده‌فرۆشێته گه‌وره‌كان
كارى ئه‌و منداڵه بێ وێنه‌يه و يه‌كه‌مجاره كه‌سێك له‌و ته‌مه‌نه‌دا سه‌رقاڵى ئامۆژگارى فرۆشتن بێت.
K24 – هه‌ولێر:
منداڵێكى ئه‌مريكايى كارێكى نوێى بۆ خۆى دۆزيوه‌ته‌وه و رۆژانه داهاتێكى زۆرى پێ ده‌ماشێته‌وه. كارى ئه‌و منداڵه بێ وێنه‌يه و يه‌كه‌مجاره كه‌سێك له‌و ته‌مه‌نه‌دا سه‌رقاڵى ئامۆژگارى فرۆشتن بێت.
ئه‌و منداڵه بڕياريداوه له به‌رامبه‌ر ته‌نيا دوو دۆلاردا ئامۆژگارى پێشكه‌شى هه‌ر كه‌سێك بكات كه سه‌ردانى ده‌كات.
منداڵه‌كه له وێستگه‌يه‌كى ميترۆى شارۆچكه‌ى بروكلينى سه‌ر به نيويۆرك كارده‌كات.
ئه‌و منداڵه ناوى سيرۆ ئورتيزه و كورسى و مێزێكى له وێستگه‌يه‌كى ميتۆر داناوه و ئامۆژگارى ده‌فرۆشێت.
له موشتهرييه سه‌رنجڕاكێشه‌كانى ژن و مێردێك بوونه كه هه‌ردوولا ره‌زامه‌ند بوونه گوێى لێ بگرن و به گوێى ئامۆژگارييه‌كانى بكه‌ن. به هۆى ئه‌وه‌ى پياوه‌كه تووشى خه‌مۆكى بووه له‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى بڕياريداوه ببێته كه‌سێكى رووه‌كى و دووربكه‌وێته‌وه له گۆشتخۆرى.
ئورتيز ده‌ڵێت: به پياوه‌كه‌م وت هاوسه‌ره‌كه‌ت لێت تووڕه نابێت ئه‌گه‌ر تۆ گۆشت بخۆى. ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه ره‌فتار له‌گه‌ڵ يه‌كدا بكه‌ن و كێشه‌كه‌يان چاره‌سه‌ر بوو.
ياسه‌مين ئيكيتاسى 35 ساڵ ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م زۆر هه‌ستيار بوو، به كاتێكى سه‌ختدا تێپه‌ڕى و له رابردوودا له قوتابخانه ده‌ترسا. ئه‌وه‌ى زۆر به‌لايه‌وه گرنگه ئه‌وه‌يه راوێژ پێشكه‌شى كه‌سانى ديكه بكات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: يه‌كه‌م رۆژ كه كوڕه‌كه‌م چووه وێستگه‌ى ميترۆ، نيگه‌ران بوو، زۆريش توڕه بوو و له خۆى دڵنيا نه‌بوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دواتر چاوى كه‌وتبوو به‌زۆر كه‌سى باش و دواجار زۆر هاوڕێى بۆ درووستبوو.
ئاده‌م ئورتيز، 36 ساڵ باوكى منداڵهكهيهوه و ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م له قوتابخانه پێگه‌يشتووه.
يه‌كێك له رۆژه‌كان ئه‌و منداڵه 50 دۆلار داهاتى هه‌بووه، به‌ڵام هيچ پلانێكى نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى چۆن ئه‌و پاره‌يه خه‌رج بكات.