به ڤیدیۆ..ئه‌مشه‌و یارییه ئاگرینه‌كه‌ی پرێمه‌ر لیگ له دێربی مێرسیساید ده‌بێت
بڕیاره ئه‌مشه‌و له خولی نایابی ئینگلیزی له كاتژمێر 11:00 به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، لیڤه‌رپوول له یارییه‌كی گرنگدا به هیوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی له مانچێسته‌ر سیتی، له دێربی مێرسیساید له‌گه‌ڵ ئێڤه‌رتۆن به‌یه‌ك ده‌گات.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی (گۆدیسهن پارك)ـی تایبه‌ت به یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن له گه‌ڕی رابردوو دوای زنجیره‌یه‌ك دۆڕان و یه‌كسانبوون، به بردنه‌وه له ئارسێناڵ هیوایه‌كانی زیندووبووه‌وه، له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویش به‌هیوان به تێكشكاندنی لیڤه‌رپوول به‌رده‌وامی به سه‌ركه‌وتنه‌كان بدات.
لیڤه‌رپوول به‌ر له‌م یارییه 34 خاڵی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی سێیه‌مه، له‌به‌رامبه‌ردا ئێڤه‌رتۆن 23 خاڵی هه‌یه و خانه‌ی نۆیه‌می گرتووه.
له‌م ئینفۆگرافیكهی خواره‌وه زۆرترین زانیاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كه به دێربی مێرسیساید ناسراوه بزانه.