كۆڵبه‌ڕێك به‌ 67 ساڵ ته‌مه‌نه‌وه‌: ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌بێت ئه‌وه‌ كار نییه‌

بۆ‌ قووتی ژیان به‌ كۆڵه‌بارێكی 100 كیلۆییه‌وه‌ شاخه‌ به‌فرینه‌كانی سنووره‌ ده‌ستكرده‌كان ده‌بڕن

K24 – حاجی ئۆمه‌ران:

ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی ھەردوولا، بەتایبەت ڕۆژھەلاتی کوردستان بووه‌تە سەرچاوەی بژێوی ژیانی ھەزاران خێزان، به‌ڵام سه‌ختی دۆخی ئاوهه‌وا كاری كۆڵبه‌ری زۆر قورس كردووه‌.  

بەرەو ڕۆژھەڵاتی شارەدێی حاجی ئۆمەران بۆ گەیشتن بەبازاڕی کۆڵبەران لەسەر سنووری باشوورو رۆژھەلاتی کوردستان بەڕێکەوتین.

بارینی ‌نزیکەی یەك مەتر بەفر, بووه‌ته‌ ئاستەنگ لەبەردەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەلوپەل دەگەیه‌ننە کۆڵبەران.

دوای یەك کاتژمێر مانەوە لە رێگا تەنھا بۆ بڕینی دوو کیلۆمەتر، دواجار گەیشتین بەسەر سنوور، عومەر بایز تەمەنی (67) ساڵەو بۆ دەستخستنی بژێوی ژیانی دەبێت نزیکەی سەد کیلۆ بکاتە کۆڵی بۆ ئەوەی بیگوزایتەوە دیوی رۆژھەڵاتی کوردستان.

سەید عەبدوڵڵا  کۆڵبەرێکی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەو ماوەی چەندین سالە کاری کۆڵبەری دەکات, ئەو دەڵێت ئەو کارە بۆ کەسێك کە تەمەنی بەرەو شەست ساڵی ھەڵکشاوە ئەگەر ناچاری نەبێت ئاسان نیيە.

ناوچە سنووریەکانی رۆژھەڵات و باشووری کوردستان بوونەتە سەرچاوەی دەستخستنی بژێوی ژیانی ژمارەیەکی زۆر لەکاسبکارانی ھەردوولا بەتایبەت ھاونیشتیمانیانی ڕۆژھەلاتی کوردستان، بەتەنھا لەسنوری شارەدیی حاجی ئۆمەران نزیکەی 4 هه‌زار ھاونیشتمانی رۆژھەڵاتی کوردستان وەك کۆڵبەر کاردەکەن.

Fly Erbil Advertisment