ئه‌نقه‌ره: هێشتا له سووتاندنى سه‌ربازه‌كانمان به ده‌ستى داعش دڵنيا نيين
هه‌فته‌ى رابردوو، داعش، گرته‌ى ڤيديۆيى سووتاندنى دوو سه‌ربازى سوپاى توركياى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نو‌عمان قورتوامووش، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ره‌تيكرده‌وه، تا ئێستا وڵاته‌كه‌ى زانيارى درووستى له باره‌ى سووتانى سه‌ربازه‌كانى له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستكه‌وتبێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، قورتولمووش گوتى: هێشتا له باره‌ى ئه‌و ڤيديۆيه‌ى داعشه‌وه كه سووتاندنى دوو سه‌ربازى سوپاى توركياى پيشان ده‌دا، هيچ زانيارييه‌كى ئه‌وتۆ له‌به‌ر ده‌ست نييه.
هه‌فته‌ى رابردوو، داعش، گرته‌ى ڤيديۆيى سووتاندنى دوو سه‌ربازى سوپاى توركياى بڵاوكرده‌وه، كه له‌لايه‌ن داعشه‌وه له نزيك شارۆچكه‌ى بابى سووريا ده‌ستگيركرابوون.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، قورتولمووش له باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى حاڵه‌تى بارى نائاسايى كه له 15ى ته‌مموزى رابردووه‌وه راگه‌يه‌ندراوه، گوتى: هێشتا حكومه‌ت هيچ بڕيارێكى ده‌رنه‌كردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.