ئه‌بو سن و كریستینا ده‌ركه‌وتنه‌وه
داوا له كریستینا ده‌كات پرچی داپۆشێت
K24 – هه‌ولێر:
پێده‌چێت ده‌ستگیركردنیشی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه،رێگه‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌ی(ئه‌بو سن) نه‌گرتبێت بۆ لای كریستینا،ئه‌و كچه ئه‌مریكییه‌ی پێشتر به به‌رده‌وامی له رێگه‌ی پێگه‌ی ڤیدیۆیی YouNow قه‌سه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد.
له مانگی 10 ساڵی رابردوو پۆلیسی ریازی پایته‌ختی سعودیه رایگه‌یاندبوو"ئه‌بو سن ده‌ستگیركراوه،دوای ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكانی له‌گه‌ڵ كریستینا به جۆرێك له وڵات‌دا به‌ره‌و رووی ناڕه‌زایی بووه‌وه".
پۆلیسی سعوودی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌بو سن كرد و پی گوتراوه ده‌بێت یاسا و داب و نه‌ریت پێشێل نه‌كات.
به‌ڵام وادیاره ئه‌بو سن وا به زوویی ده‌ستبه‌رداری له كریستینا نه‌بێت و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌مان به‌زمی جارانی،به‌ڵام ئه‌مجاره داوای له كریستینا كردووه پرچی داپۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی دیسان پۆلیس سزای نه‌داته‌وه.
له‌م ڤیدیۆ نوێیه‌شدا ئه‌بو سن به هه‌مان زه‌وق و شه‌وقی جارانه‌وه قسه له‌گه‌ڵ كریستینا ده‌كاته‌وه،به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و كچه‌ش به‌قسه‌ی ئهبوسنی كردبێت و كڵاوێكی كردووه‌ته سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی پرچی داپۆشێت.
ئه‌بو سن گه‌نجێكی سعودیی ته‌مه‌ن 19 ساڵانه و ئه‌و كچه‌شی له ڤیدیۆكانیدا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات چه‌ند ساڵێك له خۆی منداڵتره،چه‌نده زمانی ئینگلیزیش نازانێت به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵ ده‌دات به‌هۆی ئاماژه و جوڵه‌ی پێكه‌نیناوی كچه‌كه تێبگه‌یه‌نێت.