"پێشمهرگه ناكشێتهوه"
وهڵامی نووری مالیكی دهدرێتهوه
K24 - سلێمانی:
قسەكانی نووری مالیكی لەبارەی كشانەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە ئازادكراوەكان كاردانەوەی لایەنە سیاسییەكانی لێدەكەوێتەوە و ھاوڕان لەسەر مانەوەی پێشمەرگە لەو شوێنانەی كە بەخوێنی خۆیان سنوری كوردستانیان دیاریكردووە.
فەرماندەیەكی ھێزەكانی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت، كە ئەو ناوچانەی پێشمەرگەی لێیە بە خوێن رزگاركراوە و بە ھیچ جۆرێك ناكێشێتەوە، ئەگەر مالیكی و ھاوشێوەكانی توانیان ھێز بێننە سەر پێشمەرگە بە ھەموو توانایەكەوە رووبەڕوویان دەبینەوە، وەك چۆن پێشتر ھێزی پێشمەرگە شەڕی سەدام و رژێمەكانی دیكەی كردووە و ئێستا شەڕی داعش دەكات بۆ پاراستنی كوردستان.