ڤيديۆ.. شمشێرێكى ته‌مه‌ن 2300 ساڵه دۆزرايه‌وه
شمشێره‌كه تا ئێستا وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه و هيچ نه‌گۆڕاوه.
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى چين، شمشێرێكى بێ وێنه‌يان دۆزييه‌وه، كه ته‌مه‌نى بۆ دوو هه‌زار و 300 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێى سه‌رسامى زانايان، شمشێره‌كه تا ئێستا وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه و هيچ نه‌گۆڕاوه.
راديۆى "CRI"ى نێوده‌وڵه‌تى چين بڵاويكردووه‌ته‌وه، شمشێره‌كه له پارێزگاى گينان و له گۆڕى مردوويه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕينى 2300 ساڵ، كێلانى شمشێره‌كه ماوه و خودى شمشێره‌كه‌ش وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه و هيچ گۆڕانكارييه‌كى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
زانايان له‌و بڕوايه‌دان، شمشێره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕى مه‌مامليكه‌كانى چين كه له نێوان ساڵانى 475 بۆ 221ى پێش له‌دايكبوونى مه‌سيح روويداوه.