ویستیان سه‌یری هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كه بكه‌ن به‌ڵام شتێكی دیكه روویدا
پێشبینییان نه‌ده‌كرد فڕۆكه‌كه هێنده به‌هێزه
K24 - هه‌ولێر:
سایتی "ڤیرال مێگا" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی هۆڵه‌ندی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له نزیك كه‌نار ده‌ریایه‌كه، له‌و كاته‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له كه‌نار ده‌ریاكه‌ن ده‌یانه‌وێ سه‌یری ساتی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام پێشبینی ئه‌و رووداوه‌یان نه‌ده‌كرد.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، فڕۆكه‌كه ته‌واوی هێزی هه‌وایی ده‌كاته‌وه و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵفڕین ده‌كات، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له دواوه فڕۆكه‌كه سه‌یریی ده‌كه‌ن، به‌هۆی هێزی هه‌واكه، ده‌كه‌ونه ناو ئاوی ده‌ریاوه.
فڕۆكه‌كه له جۆری بۆینگ 747-700 و خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی یه‌كجار به‌هێزه.