به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی چهپگرهكانی رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا
به‌رپرسانی رۆژئاوای كوردستان تیۆری سیاسی ئۆجه‌لان بۆ رۆژنامه‌نووسانی بیانی شی ده‌كه‌نه‌وه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ماركسیسم و خه‌ونی ئۆتۆپیای چه‌پگرای كۆچكردووی ئه‌مریكا مۆرای بۆكچن

له قوتابخانه‌یه‌كی شاری گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان وانه به 250 چه‌كداری عه‌ره‌ب ده‌گوترێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و مه‌شق و راهێنانانه بكه‌ن كه له لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكاوه پێیان ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له راپۆرتێكدا نووسیوه زۆربه‌ی ئه‌وانه خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی دیفاكتۆی داعشن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شداری له شه‌ڕی ره‌قه بكەن كه ئیستا بووه‌ته ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌وڵی سه‌ربازی ئه‌مریكا له سوریا.
ئه‌و چه‌كدارانه پێش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانیان پێ بكرێت، له لایه‌ن وانه‌بیژانی كوردی، پێویسته فێری ئایدۆلۆجیای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی به‌ندكراوی په‌كه‌كه له توركیا بكرێن كه له لایه‌ن واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه.
یه‌په‌گه كه به باسكی سه‌ربازی ئه‌و لایه‌نه سیاسییه ده‌زانێت و بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ و نیوه ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا (رۆژئاوای كوردستان) به‌ڕێوه ده‌بات له هه‌وڵی پراكتیزه‌كردنی ئه‌و روانینه‌ی ئۆجه‌لانه بۆ ماركسیست بۆ ئه‌و ناوچه كوردییانه‌ی كه له ماوه‌ی شه‌ڕی سوریا له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چۆلكراون.

له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو یه‌په‌گه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رقرار كرد و به پشتگیری هه‌وایی و سه‌ربازی و سه‌دان راویژكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشی كۆنترۆڵ كرد. ئه‌و ناوچانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه كوردییه‌كانن و زۆربه‌ی دانیشوانی عه‌ره‌بن و نه ته‌نیا ركابه‌رایه‌تی ئه‌تنیكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵكو مه‌ترسی شه‌ڕێكی فراوانتریشی لێ ده‌كرێت.
توركیا یه‌په‌گه به به‌شیك له په‌كه‌كه ده‌زانێت و توڕه‌یه له یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كورده‌كانی سوریا و ئه‌م مانگه داوای له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو كرد كۆتایی به یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چه‌كداران بهێنێت، پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك ده‌ست به‌كار ببێت. له كاتێكدا كه روسیا و سوریا و توركیا پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی شه‌ڕی سوریا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا خۆی له ئه‌و به‌ری رۆلی سه‌ربازی روسیا له سوریا ده‌بینێته‌وه.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا و نه‌هێشتنی ناكۆكی نێوان عه‌ره‌ب و كورد، ئه‌مریكا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌داته هێزه‌كانی سوریا دیموكرات كه له چه‌كدارانی عه‌رب و كورد پێكهاتووه. ئامانجی ئه‌مریكا دروستكردنی هێزێكی عه‌ره‌بییه كه توانایی گرتن و پاراستنی شاره‌كانی عه‌ره‌بی وه‌ك ره‌ققه هه‌بێت، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سترۆیشتووی شه‌ڕڤانانی كورد.

به‌رپرسانی ئه‌مریكا و راێژكارانی له سوریا باس له ورده‌كاری مه‌شق و راهێنانی چه‌كدارانی عه‌ره‌بی له چوارچیوه‌ی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاگاداری وانه‌كانی تیۆری سیاسی كوردی به‌ر له مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ئه‌و چه‌كدارانه نین و نازانن به‌ر له ئه‌وه‌ی بۆ مه‌شق و راهێنانی بۆ لای ئه‌وان بهێنرێن چی روو ده‌دات. هه‌ر وه‌ك راوێژكارێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌كه‌ی گوت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه شه‌ڕڤانانی كورد زیاتر له 75% هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێك ده‌هێنن و له هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدان و به‌هۆیه‌وه گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكان.
روانگه‌ی كوردی بۆ ئایندهی سوریا بۆ ناوچه‌كانی عه‌ره‌ب نشین فراوانتر بووه كه كۆنترۆڵیان كردووه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه راگه‌یه‌نراوه و دژی پلانی كوردییه بۆ دروستكردنی هه‌ر جۆره هه‌رێمیك له سوریا.
ماریا فانتاپی له گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌وه ده‌ڵیت "هاوكاری سه‌ربازی (ئه‌مریكا) بووه هۆی به‌هێزبوونی متمانه‌ی یه‌په‌گه بۆ چوونه ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردی و ته‌نانه‌ت خواستی ئه‌وان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریاش زیاتر كردووه".

فیدراڵیزمی دیموكراتیك
له سه‌ردانێكی به‌ده‌گمه‌نی رۆژنامه‌نووسانی بیانی بۆ باكووری سوریا (رۆژئاوای كوردستان) به‌رپرسانی كورد تیۆری سیاسی ئۆجه‌لان شی ده‌كه‌نه‌وه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ماركسیسم و خه‌ونی ئۆتۆپیای چه‌پگرای كۆچكردووی ئه‌مریكا مۆرای بۆكچن.
هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت و نه‌هێشتنی ئامرازه‌كانی به‌رده‌ستی حكومه‌ت ده‌دات به‌هۆی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆیان. ئاماژه‌یه‌كه به‌و ناڕوونیه‌ی وه‌ك "فیدراڵیزمی دیموكراتیك" یان "نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك". ئه‌و تیۆرییه پێداگری له‌سه‌ر یه‌كسانی مرۆڤایه‌تی، مافی ژنان و مێهره‌بانی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كات.
هه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئۆجه‌لانه بۆ كورد له توركیا كه كورد له‌م وڵاته له مێژه رووبه‌ڕووی جیاكارییه‌كی توندی توركیا بووه‌ته‌وه و ئێستا ئه‌م تیۆرییه له سوریا پراكتیزه ده‌كرێت كه له عه‌ره‌ب و كورد و كریستیانی و عه‌له‌وی و توركمان و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی پێكهاتووه.

نوسره‌ت ئامه‌د خه‌لیل وانه‌بێژێكی ئایدۆلۆجیای هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ده‌ڵێت كورده‌كانی سوریا هه‌وڵی پراكتیزه‌كردنی روانینی ئۆجه‌لان ده‌ده‌ن كه روانینێكی ئه‌و به‌ری سنووره و بۆ ته‌واوی سوریا و ناوچه‌كه‌شه و دووره له دارشتنه‌وه‌ی سنووره‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی كوردی له عێراق هه‌یه.
رۆژنامه‌كه هه‌روها باس له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ئایدۆلۆجیایه‌ی ئۆجه‌لان ده‌كات كه به چه‌كدارانی عه‌ره‌ب ده‌گوترێت و وێنه‌كانیشی له ته‌واوی شوێنه گشتییه‌كان هه‌ڵواسراون و به زیاتر له وێنه‌كانی ئه‌سه‌د ده‌زانێت له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیگه‌رانی نه‌یارانی یه‌په‌گه ده‌خاته‌ڕوو كه گومانیان له‌سه‌ر ئه‌و تیۆرییه هه‌یه كه یه‌په‌گه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به زیندانیكردن و ده‌ركردن نه‌یارانی و ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌واندا نین و چه‌ند نموونه‌شی ده‌هێنێته‌وه. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات عه‌ره‌به‌كانی ناوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به‌تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج شه‌ڕی ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌كه‌ن كه لایه‌ن توركیاوه پشتگیری ده‌كرێن، له كاتێكدا ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنان به هه‌ردوو لا ده‌كات و شه‌ڕڤانێك باس له گرتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به توركیا ده‌كات كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه و هه‌روه‌ها چه‌كداری ئه‌وانیش له لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا گیراوه كه ئه‌ویش له لایه‌ن ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانی پێكراوه.

له كۆتاییشدا دێته‌وه سه‌ر ئه‌و 250 چه‌كداره‌ی عه‌ره‌ب كه له شوێنێكی نزیك منبج له لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانیان پێ ده‌كرێت و ده‌ڵیت ئه‌وان بۆ شه‌ڕی ره‌قه ره‌وانه ناكرێن، به‌ڵكو بۆ حه‌له‌ب ده‌نێردرێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له لایه‌ن توركیا پشتگیری ده‌كرێن.