شێخ جەعفەر: ئێستا هه‌ست به‌ سه‌نگ و گرنگی رێككه‌وتنی یەكێتی و پارتی‌ ده‌كرێت

داوای ھاوپەیمانێتی نوێی نێوان یەکێتی و پارتی دەکات

K24 - ھەولێر

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌ و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 هێزی پێشمه‌رگه‌ لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند: "ئه‌زموونی سه‌رده‌می كارپێكردنی رێككه‌وتنی ستراتیجی پارتی و یه‌كێتی ده‌رخه‌ری راستی بوژانه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان بوو، ئێستا هه‌ست به‌ سه‌نگ و گرنگی رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كرێت".

گوتیشی: " بەرپرسی چارەسەركردنی كێشەكانی كوردستان بە رادەیەكی یەكەم لە ئەستۆی یەكێتی و پارتییە، بۆیە پێویستە یه‌كێتی و پارتی به‌ هاوپه‌یمانێتییەکی نوێ رێككه‌ون".

شێخ جەعفەر ده‌شڵێت: "بە رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بەجیا له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌ سه‌ر ژیان و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نابێت.".