له سه‌رمای زستان له ژیر ئاودا گژو گیای نوێ بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌ردێنن
له 23 پله‌ی ژێر سفر ئاوی تاڤگه‌كانیش ده‌به‌ستن

K24 – هه‌ولێر
له ناوچەی چاڵدران له پارێزگای وان له باكووری كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له 23 پله‌ی ژێر سفر ئاو ده‌به‌ستێت و ته‌نانه‌ت ئاوی تاڤگه‌كانیش ده‌به‌ستن، به‌ڵام له ژێر ئاوی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه گژوگیای نوێ ده‌ڕوێت كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌كار دێنن.
بوونی گژوگیا له‌ژێر ئاوی ئه‌م ده‌ریاچه یه‌كه‌مجار له ساڵی 1953 لە لایه‌ن روسه‌كانه‌وه دۆزرایەوە، كه به‌هۆی بوونی كانزاوه ئاوه‌كه‌ی له زستاندا گه‌رمه و گژوگیایه‌كی گونجاویش له ژێر ئاوی ده‌ریاچه ده‌ڕوێت.
ئاژه‌ڵدارانی ناوچه شاخاوییه‌كانی باكووری كوردستان كه به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان پێك ده‌هێنن، ناچارن له وه‌رزی هاویندا گژوگیا بۆ خواردنی زستانی ئاژه‌ڵه‌كانیان كۆ بكەنەوە.
سەرچاوە: yuksekovahabe
JS






