كه‌نه‌دا هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
ئه‌مریكا هه‌ر چییه‌ك بكات كه‌نه‌داش به‌و جۆره وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كریستینا فریلاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دایه، له‌و كاته‌ی چووه‌ته واشنتۆن و له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ریكس تیله‌رسۆن كۆبووه‌ته‌وه، هۆشداریداوه‌ته ئه‌مریكا و گوتوویه‌تی" ئه‌گه‌ر ئێوه باجی گومرگی له‌سه‌ر كاڵای كه‌نه‌دی دابنێن، كه‌نه‌داش وه‌ڵامێكی هاوشێوه‌تان ده‌داته‌وه".
فریلاند دوای دیداره‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه" نازانم هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی باجی گومرگ بۆ كاڵا كه‌نه‌دییه‌كان چۆنه و چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به روونی ده‌ڵێم" وڵاته‌كه‌ی من پێیوایه بیركردنه‌وه له كارێكی له‌و شێوه‌یه بیرۆكه‌یه‌كی سه‌یر و خراپه".
ئه‌و ژنه وه‌زیره‌ی كه‌نه‌دا هیوای خواستووه هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی سوود له‌و بۆچوونانه وه‌ربگرێت كه له دیداره‌كه‌دا بیستوویه‌تی، چونكه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌مریكا ده‌ست بۆ كارێكی له‌و شیوه‌یه ببات، كه‌نه‌داش هه‌روا دانانیشێت و وه‌ڵامێكی گونجاویان ده‌داته‌وه، چۆنمان به‌رامبه‌ر بكه‌ن، وه‌ڵامێكی له‌و شێوه‌ش ده‌بیستن".

كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا دراوسێی یه‌كترین و یه‌كه‌م هاوبه‌شی بازرگانی ئه‌مریكا كه‌نه‌دایه، 75% هه‌رنارده‌كانی كه‌نه‌دا بۆ ئه‌مریكایه، په‌یمانگای سه‌رژمێری كه‌نه‌دی رایگه‌یاندووه" بوودجه‌ی كه‌نه‌دا له ساڵی 2016 دا به‌هۆی ئه‌و بازرگانییه گه‌رمه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه‌تی 32،7 ملیار دۆلاری كه‌نه‌دی كه ده‌كاته 23 ملیار یۆرۆ زیادیكردبوو".
به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی تره‌مپ چووه‌ته كۆشكه سپییه‌كه‌وه زۆر خۆشی له چاره‌ی دراوسێكانی نایه‌ت له بواری بازرگانیدا و پێیوایه كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ئابووری ئه‌مریكا داده‌دۆشن، بۆیه هه‌ر زوو گووتی" شار بێ حاكم نییه و ئیتر باج ده‌خه‌ینه سه‌ر كاڵاكانی ئه‌وان، چونكه خه‌ریكه به‌رهه‌مه بیانییه‌كان كێبڕكێی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن".
یاسای بازرگانی ساڵی 1974 ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به سه‌رۆكی ئه‌مریكاداوه تا بڕیاری له‌و جۆره دژی هه‌ر وڵاتێك ده‌ربكات ئه‌گه‌ر هاتوو مامه‌ڵه‌یه‌كی نالۆژیكی بازرگانیان كرد. نالۆژیكی به مانای ئه‌وه‌ی له به‌ڕه‌كه‌ی خۆیان زیاتر پێیان رابكێشن و تای ته‌رازووه‌كه به‌لای خۆیاندا پارسه‌نگ بكه‌ن. ته‌نانه‌ت به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌و بازرگانییه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌رازووی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا سووك ببێت، نه‌ك گومرگ دانان، به‌ڵكو سه‌رۆك ده‌توانێت رێككه‌وتنه بازرگانییه‌كه هه‌ڵپسێرێت یان رایبگرێت.
هه‌ر بۆیه تره‌مپ داوای له كه‌نه‌دا و مه‌كسیكی دراوسێی كردووه پێكه‌وه چاو به‌و رێككه‌وتننامه بازرگانییه‌ی نێوانیاندا بخشێننه‌وه كه به رێككه‌وتنی باكووری ئه‌مریكا "نافتا" ناسراوه و ساڵی 1994 له نێوان هه‌ر سێ وڵات‌دا واژۆكراوه.