ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دزیوویهتی ده‌بنه هۆی 200 ساڵ زیندانیكردنی
هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان په‌یوه‌ستن به ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆ و ئاژانسه گرنگه‌كانی دیكه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژی چوار شه‌ممه رێككه‌وتی 8/2/2017 به فه‌رمی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی كه‌سێك كرا كه بۆ ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی و ئاژانسه حكومییه‌كانی دیكه كاریده‌كرد، تۆمه‌ته‌كه‌ش دزینی زانیاریگهلێكه كه به "زۆر تایبه‌ت و نهێنی" ناوبراوه، بێ ئه‌وه‌ی له تۆمهتباركردنهكهیدا نووسرابێت"دزیوویهتی و فرۆشتوویه‌تی".
هاروڵد مارتن ته‌مه‌نی 52 ساڵه و له رۆژی 27/8/2016 به گومانی بردنی زانیاریی زۆر و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به‌و هۆیه‌وه 20 تۆمه‌تیان ئاراسته‌كردووه كه سزای هه‌ر یه‌كێكیان 10 ساڵ زیندانیه.
مارتن دانیشتووی ویلایه‌تی ماریلانده و زانیاریگه‌لێكی"ته‌واو نهێنی" كۆپیكردووه و دزیوه، زانیارییه‌كان هێنده زۆرن قه‌باره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 50 هه‌زار گێگابایت، هه‌موو زانیارییه‌كانیش به‌یاننامه و به‌ڵگه‌نامه‌بوون، هه‌ر به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی له رێگه‌یانه‌وه دزی له كۆمپیوته‌ر حكومه‌تی وڵاته بیانییه‌كان كردووه.
له به‌یاننامه‌ی تۆمه‌تباركردنی "هاروڵد مارتن "دا هاتووه" ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و زانیارییانه‌ی ئه‌و كابرایه دزیوویهتی، ورده‌كاری چۆنێتی دزه‌كردنی ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا بۆ ناو كۆمپیوته‌ری حكومه‌ته بیانییه‌كانیشی له خۆگرتووه. مارتن هێنده به وردی دزییه‌كانی كردووه، ته‌نانه‌ت سیستمی چۆنییه‌تی پاراستنی كۆمپیوته‌ره‌كانی ئه‌مریكایشی بردووه، زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به چالاكییه توندڕه‌وی و تیرۆریستییه‌كان و سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان و راپۆرته‌كانی په‌یوه‌ست به تواناكانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بواری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌لیكترۆنی و كه‌لێنه‌كانی، هه‌موویان به‌شێكن له‌و 50 هه‌زار گێگابایتهی كه مارتن دزیوویهتی و هه‌موو زانیاریی سه‌رچاوه‌كانی ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی و ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا CIA و فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مریكی تێدایه.

دزه نه‌ك سیخوڕ
تا ئێستا لێكۆڵه‌ره ئه‌مریكییه‌كان بۆیان نه‌سه‌لمێنراوه كه مارتن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بۆ لایه‌ن و حكومه‌ته بیانییه‌كان ئه‌و كاره‌ی كردبێت.
ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان له سندووقی ئۆتۆمبێلێكدا له ماڵی گومانلێكراوهكهدا دۆزیووه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی پۆلیس چوونه‌ته ناو ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌یه‌وه، 10 پارچه چه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه و یه‌كێك له چه‌كه‌كانیش بۆ هێرشكردن به‌كارهاتووه.
ئه‌و پرسه ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكای ترساندووه، چونكه یه‌كه‌مجاریان نییه رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشانه ده‌بنه‌وه، ئه‌م دزییه، كه‌یسه‌كه‌ی "ئیدوارد سنودن"ی بیرهێنانه‌وه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌و زانیارییانه‌ی دزیبوو كه قه‌باره‌ی پرۆگرامه‌كانی گوێگرتن و چاودێری ئاژانسه‌كه‌ی ئاشكرادهكرد".
به‌ڵام جیاواز له سنۆدن، مارتن بۆ كاری سیخوری ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی نه‌دزیوه، هه‌ر چه‌نده داواكاره فیدراڵییه‌كان له مانگی 11 ی ساڵی رابردوو رایانگه‌یاندبوو" پێشبینی ده‌كه‌ن بگه‌نه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی تۆمه‌تی سیخوڕی ئاراسته بكه‌ن.
ماری ماكورد یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی گوتوویه‌تی:" مارتن ناپاكی له‌و ئه‌مانه‌ته كردووه كه پێیدرابوو، چونكه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دزیوویهتی نهێنین و په‌یوه‌سته به بابه‌تی ئه‌منی و به‌رگری نیشتیمانی و پاراستنی وڵاته‌وه".
ئه‌وه‌شی گوتووه" هه‌ڕه‌شه ناوخۆییه‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان درووستكردووه، بێ وچان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی چه‌سپاندنی یاسا و هاوبه‌شانمان له هه‌واڵگری كار بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه و ده‌ستگیركردنیان ده‌كه‌ین".
مارتن خۆی ئه‌ندامی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا بووه و له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانیش كاریكردووه، جگه له‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره‌كان له‌وانه "بوز ئالن هامیلتۆن" كاریكردووه، كه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیایه سنودن بۆ كاركردن له‌گه‌ڵیان به ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی ناساندبوو".
سنودن ساڵی 2013 به‌ڵگه‌نامه‌كانی دزی و دای به راگه‌یاندنه‌كان، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پرۆگرامی گوێگرتن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان و ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریكا و جیهانی به شێویه‌كی فراوان په‌ره‌پێداوه.
به‌و هۆیه‌وه یاسایه‌ك ده‌ركرا رێگه‌ی له ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی گرت تا چیدیكه ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكا سنودنیان به ناپاك له‌قه‌ڵه‌مدا و له‌وكاته‌وه تا ئێستا، سنودن له وڵاته‌كه‌ی دووره و له رووسیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.