رووسيا 3 سه‌ربازى توركيا ده‌كوژێت و 11ى ديكه بريندار ده‌كات
پوتن، له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه‌وه كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى گشتيى سوپاى توركيا رايگه‌ياند، 3 سه‌ربازيان كوژراوون و 11ى ديكه‌ش برينداربوون، له ئاكامى بۆردومانێكى هه‌ڵه‌ى هێزى ئاسمانى رووسيا.
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى توركيا روونيكردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه‌ى فڕۆكه‌كانى رووسيا به هه‌ڵه ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى سوپاى توركيا له نزيك شارۆچكه‌ى باب له باكوورى سووريا بوون.
شارۆچكه‌ى باب له باكوورى سووريا له لايه‌ن سوپاى توركيا و چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى لايه‌نگرى توركيا گه‌مارۆدراوه.
گه‌مارۆدانى ئه‌و شارۆچكه‌يه ئامانج لێى كۆتايى هێنانه به ده‌سه‌ڵاتى داعش له شارۆچكه‌كه‌دا.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌يدا، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه‌وه كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌كرد.