رووسيا به هۆى لێزه‌ره‌وه فڕۆكه و موشه‌كه‌كانى دوژمن وێڵ ده‌كات
له توانايدا هه‌يه له دوورى ده‌يان كيلۆمه‌تره‌وه رێگه له بينينى فڕۆكه‌كانى دوژمن بگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئيزڤيستياى رووسيا بڵاويكرده‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا به‌م زووانه سيستمێكى لێزه‌رى ده‌خاته بوارى كارپێكردنه‌وه، كه له توانايدا هه‌يه له دوورى ده‌يان كيلۆمه‌تره‌وه رێگه له بينينى فڕۆكه‌كانى دوژمن بگرێت.
ئه‌و سيستمه له توانايدا هه‌يه سيستمى ئه‌ليكترۆنى زرێپۆشت و تانك و ئۆتۆمبێله سه‌ربازييه‌كانيش په‌ك بخات.
رۆژنامه‌كه بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، لێزه‌ره رووسييه‌كه به جۆرێك درووستكراوه، كه ده‌توانێت به‌ر به‌و موشه‌كه دژه تانكانه بگرێت كه ئاراسته‌ى تانكه رووسييه‌كان له شه‌ڕدا ده‌كرێن.
سيستمه لێزه‌رييه‌كه به ئامێرێكى بچووك كارده‌كات و به ئاسانى ده‌توانرێت بگوازرێته‌وه و له مه‌يدانه‌كانى شه‌ڕدا به‌كاربهێنرێت.
له ئێستادا ئه‌و سيستمه لێزه‌رييه له بوارى ئه‌زموون و تاقيكردنه‌وه‌ى زياتردايه بۆ ئه‌وه‌ى له تواناكانى دڵنيا ببنه‌وه.