خانمی یه‌كه‌م نه‌ریت ده‌شكێنێ
خانمی یه‌كه‌می ژاپۆنی ته‌نیا هێشتبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كاته‌ی میلانیا تره‌مپ گووتی له تاوه‌ره‌كه‌ی نیویۆرك ده‌مێنمه‌وه و ناچمه كۆشكی سپییه‌وه تا باروون تره‌مپ خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، ره‌خنه‌ی زۆری لێگرا، به‌ڵام ئه‌مجاره میلانیا نه‌ریتێكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌شكێنی و له‌كاتی سه‌ردانی فه‌رمی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتاندا بۆ ئه‌مریكا، خانمانمی یه‌كه‌می وڵاتێكی گرنگی وه‌ك ژاپۆنی به ته‌نیا هێشتووه‌ته‌وه.
ئاماده‌بوونی خانمی یه‌كه‌م له پێشوازی میوانه فه‌رمییه‌كانی وڵات‌دا، نه‌ریتێكی بنه‌ڕه‌تییه، ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆك و رێبه‌ری وڵاتان دێنه واشنتۆن، پێویسته سه‌رۆك و خانمی یه‌كه‌م بیانبینن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆك و رێبه‌ره‌ی دێته واشنتۆن ئه‌ویش هاوژینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت پێویسته بۆ چه‌ند جێگه‌یه‌ك كه ده‌چێ، خانمی یه‌كه‌میش یاوه‌ری بێ. كه‌چی میلانیا تره‌مپ له‌وكاته‌ی شینزۆ ئابێ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن و ئاكی ئابێی هاوژینی هاتنه واشنتۆن ئاماده‌نه‌بووه.
رۆژی هه‌ینی خه‌ڵكی بینیوویانه له‌و كاته‌ی خانمی یه‌كه‌می ژاپۆن به واشنتۆندا گه‌ڕاوه، میلانیای خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكای له‌گه‌ڵدا نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به شكاندنی نه‌ریتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ژمارده‌كرێت.
له بری میلانیا، ژنی باڵیۆزی ژاپۆن له واشنتۆن یاوه‌ری ئاكی ئابێی خانمی یه‌كه‌می ژاپۆنی كردووه، له‌وكاته‌ی سه‌ردانی زانكۆیه‌كی له واشنتۆن كردووه، ئه‌م هه‌واڵه‌ش ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆنه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
میلانیا تره‌مپ، ئاكی ئابێی بینیووه، به‌ڵام ته‌نها له فلۆریدا چاویان به‌یه‌كتری كه‌وتووه، له كاتێكدا نه‌ریت وابووه له‌گه‌ڵیدا بێت بۆ واشنتۆنی پایته‌خت، كه‌چی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا، خانمی یه‌كه‌می ژاپۆنی به ته‌نها جێهێشتووه.
چه‌ند جارێكی دیكه خانمی یه‌كه‌می ژاپۆن هاتووه‌ته واشنتۆن، به‌ڵام هیچ جارێك وه‌ك ئه‌مجاره به ته‌نها نه‌سووڕاوه‌ته‌وه. ساڵی 2007 خانم لۆرا بوش له‌گه‌ڵی چووبووه ماڵه‌كه‌ی جۆرج واشنتۆن له ماو‌نت ڤیرنوون. ساڵی 2015 ئاكی ئابێ رێگه‌ی كه‌وتبوه‌وه ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌وكاتیش خاتوو میشێل ئۆباما له‌گه‌ڵی چووبووه قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ڤێرجینیا.