به‌رۆكی كۆچبه‌ران به‌رنادات
تره‌مپ بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای رۆژێك له شكستهێنانی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه بڕیاری پێشووی تره‌مپیان ده‌رباره‌ی رێگه‌گرتن له چوونی هاووڵاتیانی 7 وڵاته زۆرینه موسڵمانه‌كه ره‌تكردبووه‌وه، رۆژی 10/2/2017 سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بهڵێنیدا رێوشوێنی زیاتر و به‌په‌له بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی بگرێته‌به‌ر.
تره‌مپ ئه‌و قسانه‌ی له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كرد له‌و كاته‌ی له واشنتۆن له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابێ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان هاتبوونه به‌رده‌م میدیاكان.
تره‌مپ گووتی" به‌په‌له كارێك ده‌كه‌م، ئه‌ویش په‌یوه‌سته به رێوشوێنی ئاسایشی زیاتر كه په‌یوه‌سته به وڵاته‌كه‌م، له كاتێكی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و كاره ده‌كه‌م" بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بریار یان رێنماییه نوێیه‌كانی بدات.
ده‌رباره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا له نێوان ئه‌و دادگاكانی وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مریكا گووتی" له كۆتاییدا كه‌یسه‌كه ده‌به‌ینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ی گرتوومانه، چونكه دڵنیایین و هیچ گومانێك له بردنه‌وه‌ماندا نییه".
ئه‌وه‌شی گووت" هه‌رچییه‌ك بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ویلایه‌ته یهكگرتووههكانی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێویست بێت، ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".