ئيداره‌ى تره‌مپ هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردنى په‌نابه‌رانى بێ به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌ستپێكرد
به‌رپرسانى ئه‌مريكا ده‌ڵێن ئه‌و هه‌ڵمه‌ته رۆتينييه و مه‌به‌ست لێى چه‌سپاندنى ياسايه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى به‌شى كۆچى سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى فيدراڵى ئه‌مريكا ده‌ستيان كردووه به هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردنى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى نووسراو و به‌ڵگه‌ى رهسمييان پێ نييه.
به‌رپرسانى ئه‌مريكا ده‌ڵێن ئه‌و هه‌ڵمه‌ته رۆتينييه و مه‌به‌ست لێى چه‌سپاندنى ياسايه.
لايه‌نگرانى په‌نابه‌ران و رێكخراوه مرۆييه‌كان نيگه‌رانى خۆيان له باره‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه ده‌ربڕيوه.
ئه‌وه‌ى زياتر بووه‌ته جێى نيگه‌رانى رێكخراوه مرۆييه‌كان ره‌وشى خێزان و منداڵ و ژنه په‌نابه‌ره‌كانه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دواى ئه‌وه دێت دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دواى ده‌ستبه‌كاربوونى چوونى په‌نابه‌رانى بۆ ئه‌مريكا قه‌ده‌غه كرد.
بڕيارێكى ديكه‌ى ترامپ ره‌تكردنه‌وه‌ى پێدانى ڤيزه بوو به حه‌وت وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فريقا.
دێڤيد مارين، به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێكردنى ياسا له نووسينگهى فه‌رمانگه‌ى كۆچ و گومرگى ئه‌مريكى له لۆس ئه‌نجلۆس، به رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ جێبه‌جێكردن و چه‌سپاندنى ياسايه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له ويلايه‌ت و گه‌وره شاره‌كانى ئه‌تلانتا و نيويۆرك و شيكاگۆ و لۆس ئه‌نجلۆس و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ريان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ماوه‌ى 5 رۆژه ده‌ستيپێكردووه و بڕياره به‌رده‌وام بێت.
تا ئێستا فه‌رمانگه‌ى ئيتيحادى كۆچ هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ژماره‌ى ده‌ستگيركراوه‌كان رانه‌گه‌ياندووه.
بريان كوكس، گوته‌بێژى نووسينگهى ئه‌تلانتا كه ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر سێ ويلايهتدا ده‌شكێت رايگه‌ياندووه، تا ئێستا 200 كه‌سى په‌نابه‌رى بێ به‌ڵگه‌نامه ده‌ستگيركراوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.ه