وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا
چه‌ندجارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆكی نوێی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا.
فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، كه له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا بوو، چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
شتاینامهر له ساڵانی 2005-2009 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بووه، له ساڵی 2013، جارێكی دیكه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرته‌وه و تاكو ئه‌مڕۆ له هه‌مان پۆست‌دا مایه‌وه.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ، شتاینمایه‌ری به سه‌رۆكی نوێی ئه‌ڵمانیا دیاریكرد.
شتاینمایه‌ر له دایكبووی ساڵی 5ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 1956ه و سه‌ر به پارتی سۆشیال دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیایه.
