" سك و سه‌ریان دێشێ "
چه‌كداره بیانییه‌كانی ناو داعش هه‌وڵیانداوه خۆیان له شه‌ڕ بدزنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ریزه‌كانی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعشدا روویداوه و به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له ناوچه ئازادكراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست بیانییه‌كانی ناو رێكخراوه‌كه به بیانووی جیاجیاوه هه‌وڵیانداوه رابكه‌ن و بڕۆنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی پێشوویان.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، چالاكوانێكی به‌لجیكی ناو داعش، گوتوویه‌تی" سكم ئازارێكی زۆری هه‌یه" به‌و هۆیه‌شه‌وه خۆی له شه‌ڕ دزیووه‌ته‌وه، فهڕهنسییهكیش گوتوویه‌تی" ده‌مه‌وێت له عێراق بچمه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌ی خۆم هێرشی خۆكوژی ئه‌نجام بده‌م. له سووریاش ده‌یان حاڵه‌تی دیكه‌ی هاوشیوه تۆماركراوه كه چه‌كداره بیانییه‌كان له رێكخراوه‌كه‌یان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و نه‌یانویستووه بجه‌نگن.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له باره‌گایه‌كی داعش له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ ده‌ستكه‌وتووه و بریتییه له 14 به‌ڵگه‌نامه، له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا به روونی هه‌ست به كێشه له ناو چه‌كداره‌كانی "كه‌تیبه‌ی تارق" كه چه‌كداره بیانییه‌كانی له خۆگرتووه كراوه.
رێكخراوه‌كه له‌و كاته‌ی توانی كۆنترۆڵی سێ یه‌كی رووبه‌ری خاكی عێراق و سووریا بكات، توانیشی چه‌كداری بیانی له ده‌یان وڵاته‌وه بۆ ناو ریزه‌كانی په‌لكێش بكات و بهێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌سكبوونه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتیدا و ده‌ركه‌وتنی رووی راسته‌قینه‌ی، ئه‌و لێشاوه نه‌ماوه.
به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه چه‌كداریكی فه‌ڕه‌نسی به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بی جه‌زائیری، گوتوویه‌تی:" من ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ هێرشێكی خۆكوژی ئه‌نجامبده‌م"، هه‌شیانبووه گوتوویه‌تی" زۆر نه‌خۆشم بێ ئه‌وه‌ی راپۆرتی پزیكشكیان هه‌بێت"، یه‌كێكی دیكه گوتوویه‌تی سه‌رئێشه‌یه‌كی توندم هه‌یه و یه‌كێك گوتوویه‌تی بمنێرنه‌وه سووریا و به‌و شێوه‌یه ویستوویانه خۆیان له شه‌ڕ بدزنه‌وه.
سه‌ره‌تا چه‌كداره بیانییه‌كانی ناو داعش، زۆر به توندی و به دڵه‌وه بۆ رێكخراوه‌كه ده‌جه‌نگان، ناویان ده‌ركردبوو له دڕنده‌ییدا، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌یسه‌لمێنن ئیتر ئه‌ندامانی كه‌تیبه‌كه‌ی تارق ئه‌و مۆراڵهیان نه‌ماوه و رووی راسته‌قینه‌ی داعشیان بینیووه، بۆیه به بیانووی جیاواز ویستوویانه هه‌ڵبێن و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش جێبهێڵن.
ئێستا ترسێكی زۆر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بیانییانه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان هه‌یه و ئه‌وروپا هۆشداریداوه و مه‌ترسی خۆی له تسونامی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی ناو داعش بۆ وڵاته‌كانیان راگه‌یاندووه.
هه‌ر چه‌نده ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوای ئه‌وروپا ده‌زانن كێ و چه‌ند كه‌سیان له ناو داعشدایه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك بۆسنه و كۆسۆڤۆ و ئه‌وانی دیكه زانیاری ورد به‌رده‌ست نییه.