"با موسڵمانان تووڕه‌بن"
كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌چێته مزگه‌وتێكی موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی
K24 – هه‌ولێر:
كاندیدی راستڕه‌وه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی " فرانسوا فیون" له‌وكاته‌ی مزگه‌وتی (سان دۆنی دولا ریونیۆن) ی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه، به موسڵمانانه‌كانی گوتووه" ده‌مه‌وێت به روونی توڕه‌یی خۆتان دژی توندڕه‌وه‌كان ده‌رببڕن".
فیون به موسڵمانه‌كانی گوتووه" ده‌مه‌وێت بتانبینم كه تووڕه ده‌بن و هاوار ده‌كه‌ن و وه‌ك هاووڵاتیانی موسڵمانی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندان دژی توندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها دژی تیرۆریسته‌كان، به‌ڵكو دژی ئه‌وانه‌شی په‌یامی ئیسلام ده‌شێوێنن و داوای دابه‌شبوونی موسڵمانان ده‌كه‌ن".

ئه‌و كاندیده به چانسه‌ی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌شی گوتووه" داواكارم ئه‌وانه قه‌ده‌غه بكرێن كه پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی كۆماره‌كه‌مان ده‌جوڵێنه‌وه، كۆماره‌كه‌مان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه دژی ئه‌وانه‌ی داوای ویرانكردنی ده‌كه‌ن به‌رگری له خۆی بكات".
له به‌رده‌م موسڵمانانی مزگه‌وته‌كه‌دا ئه‌وه‌شی گووت" ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ژیان لێره نموونه‌ییه، ئه‌وه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات‌دا وانییه".
ئه‌و مزگه‌وته له ساڵی 1905 وه درووستكراوه و له ناوچه‌یه‌كدایه كه 850 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی، 5% ی خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمانن و 85% له مه‌سیحییه كاسۆلیكه‌كانن.