پوتن دیارییه‌كی مێژووی ده‌داته نه‌ته‌نیاهو
نه‌ته‌نیاهو: دیارییه‌كه به‌شێكی گرنگی كولتووری مێژوویی گه‌له‌كه‌مانه
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، دیارییه‌كی مێژوویی پێشكه‌ش به بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كرد، كه كتێبێكی مێژووییه له باره‌ی مێژووی جووله‌كه و نزیكه‌ی 500 ساڵ پێش ئێستا چاپكراوه.
كتێبه‌كه له‌لایه‌ن مێژوونووسی به‌ناوبانگی جوو، یوسفوس ڤلافیوس نووسراوه و به‌ناوی "جه‌نگی یه‌هودا – حرب یهودا"یه، كه له سه‌ده‌ی 11ه‌هه‌م ژیاوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، كتێبه‌كه له ساڵی 1526 له ئیتاڵیا چاپكراوه و به زمانی "توسكانی" نووسراوه.
به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیش، كتێبه‌كه له كتێبخانه‌ی نیشتمانی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت.
ڤلافیوس، به گرنگترین سه‌رچاوه‌ی مێژوویی داده‌نرێت، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له باره‌ی جووه‌كان، به‌تایبه‌تیش له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆمانی، كه خۆی شایه‌تی رووداوه‌كان بووه.
نه‌ته‌نیاهو له كاتی وه‌رگرتنی دیارییه‌كه، سه‌رسوڕمانی خۆی نیشانداوه و رایگه‌یاندووه، ئه‌و كتێبه به‌شێكی گرنگی كولتووری مێژوویی گه‌له‌كه‌یانه.


נשיא רוסיה ולדימיר פוטין העניק לרה"מ נתניהו עותק של הספר "מלחמות היהודים" מאת יוספוס פלביוס שהודפס באיטליה ב-1526. הספר יועבר לספריה הלאומית pic.twitter.com/dwmiDEVfCN
— ראש ממשלת ישראל (@IsraeliPM_heb) March 9, 2017