ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له كلاسیكۆیه‌كی ئاگرین به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین كلاسیكۆ له مێژوودا كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كرد كه له 29ـی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانییه‌تی پاڵه‌وانانی نێوده‌وڵه‌تی له شاری میامی له ئه‌مریكا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یارییه‌كه له یاریگای هارد رۆك ستادیۆم ده‌بێتكه جێگای 65 هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه.
ئه‌م یارییه‌ی نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆناش ده‌بێته یه‌كه‌مین كلاسیكۆ له مێژوو كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا ئه‌نجام بدرێت.