بارسێلۆنا گرێبه‌ستێكی پێشكه‌شی یاریزانێكی پرێمه‌رلیگ كرد
پێشتر له ئه‌كادیمیای لاماسیا پێگه‌یشتووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه بارسا به فه‌رمی گرێبه‌ستێكی پێشكه‌شی ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی یانه‌ی ئارسێناڵ كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 ئاداری 2017، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە فەرمی ئۆفەرێکیان پێشکەش بە ھێکتۆر بێلێرینی بەرگریکاری یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەرا کردووە.
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ماوەیەکی زۆره لە ھەوڵی ئەوەدان کە بەرگریکارێکی باڵی راست بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفرێکی فەرمیان پێشکەشی بەرپرسانی ئارسێناڵ کردووە بۆ دەست بەرداربوون لە بەرگریکاره ٢١ ساڵه‌كه‌یان.
بێلێرین لە دایکبووی شاری بارسێلۆنایە و پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیایە و ساڵی ٢٠١١ ریزەکانی بارسێلۆنا بەرەو ئارسێناڵ جێھێشتووە.