كۆمپانیای نەوتی باشوور 250 بیرە نەوت ھەڵدەكەنێت

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای نەوتی باشووری عێراق بڵاویكردەوە، دەستەی كاری كۆمپانیاكەیان بەھاوكاری كۆمپانیا بیانییەكان ھەڵدەستێت بە ھەڵكەندنی 250 بیری نەوتی لە كێڵگەی روومێلە.

كۆمپانیای نەوتی باشوور لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بە مەبەستی دەستخستنی داھاتی زیاترو چارەسەری كێشە داراییەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، ھەربۆیە لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان لەكێڵگەی نەوتی روومێلە بیری نەوتی ھەڵدەكەنێت.

كۆمپانیاكە عێراقییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بە تەوابوونی ئەو 250 بیرە نەوتە نوێیە، رۆژانە زیاتر لە 610 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێندرێت كە دەكاتە 24% كۆی بەرھەمی كێڵگەی نەوتی روومێڵە.