بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای كردووە، سبەی ئاسمانی ھەندێك شاری كوردستان لە نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت و نمە باران دەبارێت، ھەندێك جار ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
.jpg)
.jpg)