بە گرافیك...ئاڵۆزی سیاسیی و ئابووری نێوان توركیا و ھۆڵەندا
K24 - ھەولێر
ئاڵۆزی سیاسیی لە نێوان وڵاتان بەر لە ھەرشتێكی دیكە زیانی ئابووری لێدەكەوێتەوە، لە ئێستادا بەھۆی ئاڵۆزی سیاسی لەنێوان توركیا و ھۆڵەندا چاوەڕوان دەكرێت زیانی ئابووری بەرچاو لە ھەردوولا بكەوێتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە بەگوێرەی ئامارەكان لە ساڵی 2010 ھەناردەی ھۆڵەندا بۆ توركیا 3.7% و ھاوردەی 1.7% بووە.