حاكمى دوبه‌ی سزایه‌كی "سه‌یر" به‌سه‌ر سێ كه‌سدا ده‌سه‌پێنێت
پشیله‌یه‌كیان ئه‌شكه‌نجه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك گه‌نج له دوبه‌ی، پشیله‌یه‌ك ده‌خه‌نه ناو قه‌زه‌فێك و به زیندوویی ده‌یخه‌نه به‌رده‌م سه‌گێك، وه‌ك ترساندن و تۆقاندنی پشیله‌كه و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م كاره‌یان، له‌لایه‌ن حاكمی دوبه‌ی، سزایه‌كی سه‌یریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، پۆلیسی دوبه‌ی توانیویه‌تی ئه‌و گه‌نجانه ده‌ستگیربكات كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتووم، جێگری سه‌رۆكی ئیماراتیش، حاكمی دوبه‌ی راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزایه‌كی شایسته‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
دواجار سزایه‌كی سه‌یر به‌سه‌ر ئه‌و ژماره گه‌نجانه‌دا سه‌پێندرا، ئه‌ویش ده‌بێت بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و رۆژانه چوار كاتژمێر، باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی دوبه‌ی پاك بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پۆلیس، ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام وێنه‌ی سێ كه‌سیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا سێ كه‌س، كه جلی شینیان له‌به‌ره، سه‌رقاڵی گسكدان و پاككردنه‌وه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانن.
