ئه‌م وێنه‌یه ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه
پڕبینه‌رترین وێنه‌ی جه‌نگه له سووریا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌م وێنه‌یه، یه‌كێك له خانووه وێرانه‌كانی شاری حه‌له‌بی سووریايه، كه تێیدا پیاوێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵ، به‌ناوی محه‌مه‌د محیه‌ددین ئه‌نیس ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ده‌م كێشانی پایپه‌كه‌ی، گوێ له گۆرانییه دڵخوازه‌كه‌ی راده‌گرێت، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووش‌دا، ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه.
.jpg)
ئه‌و پیاوه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی "سه‌حار"ی شاری حه‌له‌بی وێرانكراوه و یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و باوكیشی سه‌رمایه‌دارێكی دیاری سووریا بووه، له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووش، بۆ ماوه‌یه‌ك خوێندنی پزیشكی له ئیتاڵیا خوێندووه.
.jpg)
ئه‌نیس خوولیای كۆكردنه‌وه و پاراستنی ئۆتۆمبێله مۆدێل كۆن و كلاسیكه‌كانه و نزیكه‌ی 30 ئۆتۆمبێلی له‌ناو ماڵ و به‌رده‌م خانووه‌كه‌یدا پاراستبوو، به‌ڵام هه‌ندێكیان دزران و هه‌ندێكیشیان له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سووریاوه، تێكدراون، به بیانووی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی ئه‌وانی گرتووه.
له ئێستادا ته‌نها 13 ئۆتۆمبێلی ماوه و سووریشه له‌سه‌ر پارێزگاریكردن لێیان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك میراتێك بۆ هه‌شت منداڵه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
.jpg)
ئۆتۆمبێلة كاديلاكه مۆدێلی 1947ه‌كه‌ی له هه‌مووان خۆشتر ده‌وێت و به‌ر له 12 ساڵ به 620 لیره‌ی سووری كڕیویه‌تی و تا ئێستاش باجی ساڵانه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داوه.
هه‌رچه‌نده چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن ویستوویانه وه‌كو سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی دژه فڕۆكه به‌كاریبهێنن، به‌ڵام توانیویه‌تی رێگرییان لێبكات.
.jpg)
ئه‌نیس له باره‌ی ئه‌و كادیلاكه ده‌ڵێت: "جه‌مال عه‌بدولناسڕ، سه‌رۆكی كۆچكردووی میسر له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ شوكری ئه‌لقوتلی، له‌كاتی راگه‌یاندنی كۆماری عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌می خایاند".
ئه‌نیس به‌هۆی بۆردومانی سه‌خت، دواجار ناچاربووه شاره‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵام كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دیمه‌نی تێكچوون و پارچه پارچه‌بوونی ئۆتۆمبێله‌كانی بینیوه.
.jpg)
بۆیه بڕیاریداوه بگه‌ڕێته‌وه ژووره‌كه‌ی خۆی له خانووه‌كه و به دیار گوێگرتن له گۆرانییه دڵخوازه‌كه‌ی، ئه‌م وێنه‌یه بگرێت.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت: "ژیان سه‌خت بووه، به‌ڵام هیوامان له‌ده‌ست نه‌داوه".
.jpg)