به زیندوویه‌تی پشیله‌یه‌ك ده‌خه‌نه به‌رده‌می سه‌گه هاره‌كان
فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی بڕیاری سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد، جێگری سه‌رۆكی ئیمارات و سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانڕه‌وای شاری دوبه‌ی، بڕیاریدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماوه‌ی 3 مانگ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی دوبه‌ی4 یان خاوێنكردووه‌ته‌وه و ئێستا به‌تۆمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی پشیله‌یه‌ك راگیراون، سزابدرێن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات"وام" رۆژی چوارشه‌ممه 15/3/2017 بڕیاره‌كه‌ی شیخ را‌شد ده‌رچووه، ئه‌وه‌ش دوای رۆژێك بووه له‌وه‌ی پۆلیسی دوبه‌ی رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی له‌و پرسه‌وه گلاون ده‌ستگیركراون، ئه‌و كه‌سانه‌ش پشیله‌یه‌كیان به زیندوویه‌تی خستووه‌ته به‌رده‌ستی چه‌ند سه‌گێك و ئه‌وانیش ئازاری ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن.
#فيديو
— وطني تيوب (@watanitube) ١٥ مارس، ٢٠١٧
بأمر حاكم #دبي
معاقبة "معذبي القطة" بتنظيف حديقة الحيوانات 4 ساعات يوميًا لمدة 3 أشهر#اماراتي_يعذب_قطه_حتي_الموت#السعودية #المملكة pic.twitter.com/BEkAo9Kjv0
ئاژانسه‌كه ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی شێخ محه‌مه‌د راشدی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا نووسراوه" ئه‌م سزایه بۆ كرده‌وه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دڵڕه‌قن و تاوانێكیان كردووه هیچ بنه‌مایه‌كی ساده‌ی مرۆڤایه‌تی قبوڵی ناكات، ئه‌ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره وه‌حشگه‌رانه‌یان كردووه، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی كۆمه‌هڵگا و ئایینه‌كه‌مان ره‌فتاریان كردووه، چونكه له ئایینه‌كه‌ماندا به‌زه‌یی هاتنه‌وه به ئاژه‌ڵان و هاوڕێیه‌تیان جه‌ختی له‌سه‌ركراوه‌ته‌وه".

خه‌ڵكی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ده‌ستاوده‌ست پێده‌كه‌ن و به فراوانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڤیدیۆكه نیشانی ده‌دات ئه‌و كه‌سانه كه تا ئێستا پۆلیس به فه‌رمی ژماره‌كه‌یانی رانه‌گه‌یاندووه، چۆن پشیله‌كه‌ی ده‌خه‌نه به‌رده‌می دوو سه‌گی هار و تا مردنی ئازارده‌كێشێت"
پێشتریش ئه‌و كه‌سه پشیله‌كه‌ی زیندانیكردووه و دواتر ده‌یبه‌خشێته سه‌گه‌كان و به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له ئیمارات بێزار و نیگه‌ران بوون.