به‌هۆی باڵا بهرهزهكهی رێگه‌یان نه‌دا به فڕۆكه گه‌شت بكات
باڵابهرزییش كێشه‌ی له دوایه
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی سه‌یر و ده‌گمه‌ندا، رێگه به یاریزانێكی رووسی نه‌درا به فڕۆكه گه‌شت بكات و له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه له فڕۆكه‌كه هێنرایه خواره‌وه.
باڵا به‌رزی ئه‌و یاریزانه‌ی باله‌ی رووسیا، كه ناوی ئه‌لێكسانده‌ر كیمیرۆڤه، له‌ناو فڕۆكه كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه و به‌هۆی قاچه درێژه‌كانییه‌وه، رێڕه‌وی پیاده‌ی گه‌شتیارانی له‌ناو فڕۆكه‌كه گرتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌و یاریزانه 20 ساڵییه رووسییه، ویستوویه‌تی له شاری نۆڤی یۆرنگۆری سیبیریاوه به‌ره و مۆسكۆ گه‌شت بكات، به‌ڵام دواجار به‌هۆی باڵا به‌رزه‌كه‌یه‌وه، گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دا.
درێژی باڵای ئه‌و یاریزانه، 2.1 مه‌تر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی له‌لای گه‌شتیاران درووستكردووه، چونكه رێڕه‌وی پیاده‌ی گه‌شتیارانی داخستووه، گه‌شتیارانیش تاقمی فڕۆكه‌وانییه‌كه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و دواجار له‌لایه‌ن پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌وه له فڕۆكه‌كه هێنراوه‌ته خواره‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كه، به‌ڵام هیچ چارهسهرێكییان پێنه‌كراوه و یاریزانه‌كه ناچاركراوه له فڕۆكه‌كه دابه‌زێت، تا ئێستاش كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی رووداوه‌كه نه‌داوه.
