به فه‌رمی بارسێلۆنا دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانێكی راگه‌یاند
له چه‌ندان یاری چاره‌نووسسازی یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت
بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاردا تورانی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 29 ئاداری 2017، بارسێلۆنا له به‌یاننه‌مه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه ئاردا توران دوای به‌شداریكردنی له یاری هه‌ڵبژارده‌ی توركیا به‌رامبه‌ر فێنلاند له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وڕوپا بۆ مۆندیال تووشی پێكان بووه، بۆ چاكبوونه‌وه‌ش پێویستی به 3 هه‌فته هه‌یه.
پێكانه‌كه‌ی ئاردا گرژبوونی ماسولكهكانیهتی و به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و یاریزانه له یاریی چوونی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس نه‌توانێت ئاماده‌بێت.
بارسێلۆنا بۆ یاری داهاتوو به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی لیۆتێل مێسی به‌رامبه‌ر یانه‌ی گرانادا له‌ده‌ستنه‌داوه، هه‌ڵبه‌ت ئاردا تورانیشی هاته‌سه‌ر، ناوه‌ڕاستكاره توره‌كه‌كه به‌رامبه‌ر یانه‌كانی سێڤییا و مالاگاش ناگه‌ڕێته‌وه.