رامۆس قسه‌یه‌كی سه‌یری له باره‌ی پیكێ ده‌دركێنێت
رامۆس به‌م قسه‌ی پیكێ خۆی پێ نه‌گیراوه و له قاقای پێكه‌نینی داوه
له دوای بردنه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له فه‌ره‌نسا، له ژووری جلگۆڕینی یاریزانان گاڵته و مشتومڕیكی زۆر له نێوان رامۆس و پیكێ روویداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 29 ئاداری 2017، سێرخیۆ رامۆس له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی لێدوانه‌كانی جیرارد پیكێ هاته ده‌نگ و گوتی: قسه‌كانی پیكێ هیچ له ناسناو و دهستكه مێژووییه‌كانی ریال مه‌درید كه‌م ناكاته‌وه.
پیكێ له دوایین لێدوانی خۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا هیچ ناسناوێكی چامپیۆنزلیگی به گۆڵی ئوفساید نه‌بردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی گۆڵه‌كه‌ی رامۆس له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بوو كه به‌هۆیه‌وه ریال مه‌درید یازده‌یه‌مین جامی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه.
رامۆس له باره‌ی ئه‌م قسانه گوتیشی: ئه‌م قسانه‌ی پیكێ ته‌نیا بۆ فرۆشی رۆژنامه‌كان سوودی هه‌یه، به‌رده‌وامیش بارسێلۆنا هاوشێوه‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر قسانه بێده‌نگه.
رامۆس جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ پیكێ هه‌یه و، به‌سه‌رهاتێكی خۆشی پێكێ ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: له ژووری جلگۆڕینی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پیكێ به گاڵته‌وه به منی گوتووه بۆیه له فرهنسامان بردۆته‌وه، چونكه درێسی سپیمان پۆشیبوو، ناوبژیوانیش به‌رده‌وام یارمه‌تی سپی پۆشیهكان ده‌كات.
رامۆس گوتیشی: به‌رامبه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی پیكێ خۆم پێ نه‌گیراو له قاقای پێكه‌نینم دا، چونكه مه‌به‌ستی ریال مه‌درید بوو.
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا و سێرجیۆ رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی یه‌كتر و له‌گه‌ڵ ههڵبژاردهكانیشیان هاوڕێیه‌كی نزیكی یه‌كترین.