مارهكهى مۆبايلى 3310 گه‌يشته نێو ماسنجه‌رى فه‌يسبووك
چۆنيه‌تى كردنه‌وه‌ى ياريهكه هه‌نگاو به هه‌نگاو روونكراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر
دواى گه‌ڕانه‌وه‌و راگه‌ياندنى مۆبايلى نۆكيا 3310 به ديزاين و ڤێرژنێكی نوێوه، تاكه شتێك كه نه‌گۆڕدرابوو يارى (ماره‌كه)بوو، له ئێستادا ئه‌پى ماسنجه‌ر له فه‌يسبووك، هه‌مان ئه‌و ياريهى زيادكردووه بۆ نێو ئهپڵيكهيشنهكه.
به‌ڵام، پێويسته ئهبدێتى ئه‌پى ماسنجه‌ر بكه‌يته‌وه، ره‌نگه له‌كاتى گه‌ڕاندا، له‌سه‌ره‌تادا نهيدات، چونكه هه‌ندێك به‌رنامه و خزمه‌تگوزارى هه‌يه بۆ وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رده‌ست نييه، بۆيه پێويسته له‌و كاته‌دا ناونيشانى (ئاى پى-IP) بگۆڕيت.
چۆنييه‌تى كردنه‌وه‌ى ياريهكه له‌م وێنانه‌ى خواره‌وه‌دا روونكراوه‌ته‌وه:

