ماره‌كه‌ى مۆبايلى 3310 گه‌يشته‌ نێو ماسنجه‌رى فه‌يسبووك

چۆنيه‌تى كردنه‌وه‌ى ياريه‌كه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو روونكراوه‌ته‌وه‌

K24- هه‌ولێر

دواى گه‌ڕانه‌وه‌و راگه‌ياندنى مۆبايلى نۆكيا 3310 به‌ ديزاين و ڤێرژنێكی نوێوه‌، تاكه شتێك كه‌ نه‌گۆڕدرابوو يارى (ماره‌كه‌)بوو، له‌ ئێستادا ئه‌پى ماسنجه‌ر له‌ فه‌يسبووك، هه‌مان ئه‌و ياريه‌ى زيادكردووه‌ بۆ نێو ئه‌پڵيكه‌يشنه‌كه‌.

به‌ڵام، پێويسته‌ ئه‌بدێتى ئه‌پى ماسنجه‌ر بكه‌يته‌وه‌، ره‌نگه‌ له‌كاتى گه‌ڕاندا، له‌سه‌ره‌تادا نه‌يدات، چونكه‌ هه‌ندێك به‌رنامه و خزمه‌تگوزارى هه‌يه‌ بۆ وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رده‌ست نييه‌، بۆيه‌ پێويسته‌ له‌و كاته‌دا ناونيشانى (ئاى پى-IP) بگۆڕيت.

چۆنييه‌تى كردنه‌وه‌ى ياريه‌كه‌ له‌م وێنانه‌ى خواره‌وه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌:

 

دوايكردنه‌وه‌ى ئه‌پى ماسنجه‌ر، ئايكۆنى ياريكردن هه‌ڵبژێره‌ هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌.
دوايكردنه‌وه‌ى ئه‌پى ماسنجه‌ر، ئايكۆنى ياريكردن هه‌ڵبژێره‌ هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌.
دواتر له‌شوێنى گه‌ڕان بنووسه‌ Snake  هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا دياره‌
دواتر له‌شوێنى گه‌ڕان بنووسه‌ Snake هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا دياره‌