هونه‌رمه‌ندێك له‌سه‌ر 12 هێلكه داده‌نیشێت و ده‌یه‌وێت بیانكات به جووجه‌ڵه
كاره‌كه‌ش له پێش چاوی خه‌ڵكی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندێكی فه‌ره‌نسی، ئه‌زموونێكی نامۆ و سه‌یر كه به "هێلكه" ناونراوه تاقیده‌كاته‌وه و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له ناو شووشه‌دا له‌سه‌ر 12 هێلكه داده‌نیشێت و گوتوویه‌تی" هه‌ڵناسم تا هێلكه‌كان ده‌بنه جووجه‌ڵه".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده فه‌ڕه‌نسییه ناوی "ئیبراهیم بوانشیڤاله و به میدیاكانی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا و میدیا جیهانییه‌كانی راگه‌یاندووه" ئامانجم ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی دانیشتن له‌سه‌ر هێلكه‌كان، مریشك له مرۆڤ دروست ببێت و له ناو مۆزه‌خانه‌ی پاریس بۆ هونه‌ری هاوچه‌رخ له به‌رده‌م خه‌ڵكیدا به‌و كاره هه‌ڵده‌ستم".
مریشك به شێوه‌ی سرووشتی دوو تا سێ هه‌فته‌ی پێویسته تا هێلكه‌كان بگۆڕێت بۆ جووجه‌ڵه، له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌بێت هه‌ر 24 كاتژمێر جارێك پشوویه‌ك بدات به خۆی بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه‌كان نه‌شكێن.
ئه‌و هونه‌رمه‌ند فه‌ڕه‌نسییه، ده‌رباره‌ی هۆكاری ئه‌م كاره‌ی ده‌ڵێت، خۆی ده‌ڵێت" ئه‌مه گرته‌یه‌كی بچووكی چیرۆكێكی تراژیدیی نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی "گی دی مۆباسانته، كه ده‌رباره‌ی پیاوێكی جوتیار نوسیوویه‌تی، كاتێك ژنه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی نادیاره‌وه دووچاری ئیفلیجی بووه، ئه‌و كابرایه‌ش جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌ی بۆ گه‌رمكردن و پارێزگاریكردن له هێلكه‌كان به‌كارهێناوه".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)