سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى به‌رازيل به 15 ساڵ حوكمدرا
به هۆى تێوه‌گلانى له پرۆسه‌ى ناسراو به شۆردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل.
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى ئيتحادى له به‌رازيل، حوكمى 15 ساڵ زيندانى به‌سه‌ر سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى به‌رازيلدا سه‌پاند به هۆى تێوه‌گلانى له پرۆسه‌ى ناسراو به شۆردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل.
تيمى به‌رگرى له ئيدواردۆى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران تانه‌يان له بڕياره‌كه‌ى دادگاى ئيتحادى داوه.
ئێدواردۆ، له ئێستادا له زيندانه و چاوه‌ڕێى بڕيارى دادگايه بۆ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى دۆسييه‌كه‌ى.
له به‌رازيل هه‌ڵمه‌تێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌ستيپێكردووه و سه‌رۆكى پێشوو ديلما روسيڤ ناچار كرا له ته‌مموز/ يۆليۆى رابردوودا ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ببێت و له تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى رابردووش‌دا به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگيركرا و تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى درايه پاڵ كه به‌رتيلى وه‌رگرتووه له كڕينى كۆمپانياى پترۆليۆ برازيليرۆ، كه له بوارى كێڵگه نه‌وتييه‌كان كارده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له دۆسيه‌ى شۆردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل نزيكه‌ى 200 كه‌س تۆمه‌تبار كراوون و لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له باره‌ى وه‌رگرتنى به‌رتيل له كۆمپانياى پتراوپراس و كۆمپانيا حكومييه‌كانى ديكه.