له بێدهرهتانێكی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه بووه‌ته ملیۆنێر
شه‌ربه‌تی سرووشتی ده‌فرۆشێت و پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ستكه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
خه‌لیل رافاتی، ته‌مه‌نی 33 ساڵان بوو، ئه‌وكاته‌ی بۆ جاری نۆیه‌م، بڕێكی زیاتری ماده‌ی هۆشبه‌ری هیرۆیینی كێشا و له خۆیدا، ئه‌و رووداوه له بێدهرهتانێكی سه‌ر شه‌قامه‌كانی لۆس ئه‌نجلسه‌وه كردییه ملیۆنێر.
خه‌لیل حاڵی زۆر خراپ بووه، تیمه‌كانی به هاناوه‌چوون به‌هۆی ئامێری شۆكی كاره‌بایی وه‌ك دوا رێگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی له مه‌رگ رزگاریان كردووه.
به‌ڵام ئێستا، رافاتی ته‌مه‌نی 46 ساڵانه و پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و خاوه‌نی چه‌ندین شوێنی تایبه‌ت به فرۆشتنی شه‌ربه‌تی ئۆرگانیكی جۆراوجۆره به ناوی" SunLife Organics".
رافاتی له ئۆهایۆ له دایكبووه، به‌ڵام دواتر چووه‌ته لۆس ئه‌نجلس، به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی ناوچه‌كه‌ی خۆی جێهێشتووه، سه‌ره‌تا ده‌ستیكردووه به كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و خه‌ڵكانی وه‌ك ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی" ئیلیزابیس تایلوور" و ئه‌ندامانی گرووپی میوزیكی "جینز ئان زوزس" تۆتۆمبێلیان لێكڕیووه" به‌ڵام هێرۆیین به زوویی ژیانی گۆڕی بۆ بێدهرهتانێكی سه‌ر شه‌قامه‌كان.
خه‌لیل له ئاهه‌نگێكی مالیبۆ خه‌ریكبوو به‌هۆی زیاد له خۆدانی هیرۆیین ژیانی له ده‌ست بدات، ناچار په‌نایبرده به‌ر چاره‌سه‌ریی تا ئه‌وكاته‌ی چاكبووه‌وه، دواتر له زیندانێكی ناوچه‌یه‌كی لۆس ئه‌نجلس ئازادكرا و به ده‌رمان ژیاوه تا چاكبووه‌ته‌وه.
به‌ڵام بێ هیوا نه‌بووه و سه‌رله‌نوێ ژیانێكی جیاوازی ده‌ستپێكرد، ئه‌و ژیانه‌ش به تامی سه‌وزه و میوه‌كان بوو، ده‌ستیكرد به درووستكردنی شه‌ربه‌تی سرووشتی و فرۆشتنی، خه‌ڵكی زوو پێشوازییان له به‌رهه‌مه‌كه‌ی كرد، پاره‌یه‌كی زۆری دهستكهووت و هێدی هێدی لقی زیاتری كرده‌وه و ناوینان " SunLife Organics".
خه‌لیل رافاتی به رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ـی گوتووه" ئامانجم له درووستكردنی شه‌ربه‌ته‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نجێتییه بۆ نه‌خۆشه‌كان و پاڵپشتیكرد و به‌خشینی هێز پێیان، ئه‌وه‌ش پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان ماوه‌یه‌كی زۆر، ئاڵووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان بوون".
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی روسیا الیوم