بارسێلۆنا به‌بێ چه‌ندان ئه‌ستێره رووبه‌ڕووی گرنادا ده‌بێته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر گرنادا له تواناكانی چه‌ندان ئه‌ستێره بێبه‌شه، دیارترینیان لیۆنێل مێسی ئارجێنیتینایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 نیسانی 2017، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا لیستی یاریزانانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی گرنادا راگه‌یاند كه بڕیاره یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و بكرێت.
له پێكهاته‌كه‌دا، لیۆنێل مێسی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی دوورخراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئاردان تورانیش به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه ناكات، له لیسته‌كه‌دا ناوی جیرارد پێكێش نابیندرێت، (ئالێكس ڤیدال و جۆردی ماتیۆ) به‌هۆی پێكانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ن.
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 63 خاڵ ریزبه‌ندی دووه‌می لالیگای گرتووه و به جیاوازی 2 خاڵ له یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره، یانه‌ی گرنادا ئه‌م وه‌رزه هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵئاواییكردنی له خوله‌كه له‌سه‌ره و به 19 خاڵ له پله‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه دێت.