بارسێلۆنا ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی مێسی بڵاو ده‌كاته‌وه
چه‌ندان گرته و جوولانه‌وه‌ی هونه‌ری سه‌یری تێدایه
بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له یوتیوب چه‌ندان گرته‌ی ڤیدیۆیی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه، كه ئه‌وكات مێسی ته‌مه‌نی 16 ساڵی بووه.
مێسی له 2000 كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو له یانه‌ی (نیولز ئۆڵد بۆیز)ـی ئارجێنتیناوه په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا كرد، دواتر له 2004 په‌یوه‌ندی به تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا كرد، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی یاریكردنی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه زیاتر له 500 گۆڵی كردووه، چه‌ندان ناسناوی گه‌وره‌ی بردۆته‌وه و خاوه‌نی 5 تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهانه.