به ڤیدیۆ بزانه دوای شكسته‌كه‌ی چێڵسی چی روویدا؟
سه‌رجه‌م رووداوه‌كان له ماوه‌ی 6 خوله‌ك ڕوویدا
K24 ـ له‌نده‌ن
له گه‌ڕی 30ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس كۆتایی به زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانی چێڵسی له نێو یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج هێنا و به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 نیسانی 2017، چێڵسی له یاریگه‌ی ستافۆرد بریج له‌نده‌ن میوانداریی كریستال پاڵاسی كرد، له خوله‌كی 5 سیسك فابریگاس یانه‌ی چێڵسی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 9 ویلفرید زاها هێرشبه‌ری كۆتدیڤواری ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كریستا پاڵاس یه‌كسان كرده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی 2 خوله‌ك، كریستیان بێنتیكی هێرشبه‌ری به‌لجیكی گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی كریستاڵ پاڵاسی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م ئه‌نجامه به‌سوودی یانه‌ی میوان كۆتایی هات.
دوای یارییه‌كه ئه‌م ئامارانه تۆمار كران
ـ كریستال پاڵاس كۆتایی به زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانی چێڵسی له نێو یاریگه‌ی خۆی هێنا كه پێشتر 10 یاری له‌سه‌ریه‌كی بردبووه‌وه.
ـ كریستال پاڵاس له دوایین 2 یاری خۆی له یاریگه‌ی ستافۆرد بریج سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه به ئه‌نجامی (1 ـ 2) گۆڵ.
ـ كریستال پاڵاس له دوایین 4 یاری خۆی له پرێمه‌رلیگ، 4 بردنه‌وه‌ی هه‌یه و 6 گۆڵی كردووه و له 3 یاریش تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه.
ـ كریستال پاڵاس بووه یه‌كه‌مین یانه دوای 21 ساڵ كه بتوانێت له ماوه‌ی 2 خوله‌ك، 2 گۆڵ له چێڵسی بكات.
ـ سام ئالاردایس تاكه راهێنه‌ره له‌گه‌ڵ یانه‌ی جیاواز سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چێڵسی تۆمار ده‌كات.
ـ كریستیان بێنتیكی هێرشبه‌ری كریستال پاڵاس جگه له گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پێشتر به درێسی لیڤه‌رپوول و ئه‌ستۆن ڤیلاش گۆڵی له چێڵسی كردووه.
ـ یه‌كه‌مجار چێڵسی به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی له یارییه‌ك تووشی شكست ده‌بێت كاتێك سه‌ره‌تا گۆڵی پێشكه‌وتن تۆمار ده‌كات.