ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له نه‌خۆشييه‌كانى گورچيله رزگارت بێت هاوڕێى ئه‌م 10 خواردنه به
توێژه‌ران ليستێكى نوێى خواردنيان بڵاوكرده‌وه، كه به شێوه‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ند به سوودن بۆ گورچيله و پارێزگارى له ته‌ندرووستى گورچيله‌ى مرۆڤ ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌ران ليستێكى نوێى خواردنيان بڵاوكرده‌وه، كه به شێوه‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ند به سوودن بۆ گورچيله و پارێزگارى له ته‌ندرووستى گورچيله‌ى مرۆڤ ده‌كه‌ن.
وه‌ك هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه له كورده‌واريدا ناسراوه، شوتى له پله‌ى يه‌كه‌مه و پێويسته به‌رده‌وام له سهرخوانى ئه‌و كه‌سانه بێت كه گورچيلهيان نه‌خۆشه. به پله‌ى دووه‌ميش كوله‌كه‌ى زه‌رد دێت كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامين ئه‌ى و يارمه‌تيده‌ره بۆ پاككردنه‌وه‌ى ميزه‌ڵدان له ژه‌هر. له پله‌ى سێيه‌مدا ترێ دێت، كه يارمه‌تى گورچيله‌كان ده‌دات به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووست كار بكه‌ن. له پله‌ى چواره‌م و پێنجه‌م توتڕك جهرجير دێن. تووه‌كه كۆئه‌ندامى ميزهڕۆ پاكدهكات و جهرجيڕيش سه‌رچاوه‌ى ميزكردنه.
جگه له‌و پێنج جۆره پێنج جۆر خواردنى ديكه هه‌ن كه گرنگييهكى زۆريان هه‌يه بۆ گورچيله.
6. خه‌يار.
7. ماسى ده‌ريا.
8. گێزهرى سپى.
9. كه‌ره‌وز.
10. ترێى كێوى.