ڤيتامين سى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه ده‌كات
له زانكۆى ئهيواى ئه‌مريكايى يه‌كه‌م ئه‌زموونى چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌ى مێشك و سييه‌كان به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامدرا.
K24 – هه‌ولێر:
له زانكۆى ئهيواى ئه‌مريكايى يه‌كه‌م ئه‌زموونى چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌ى مێشك و سييه‌كان به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامدرا.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى نۆڤۆستى، پزيشهكان به يه‌كجار بڕێكى زۆرى ڤيتامين سيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوونى مێشك و سييه‌كان به شێرپه‌نجه به‌كارهێنا.
بريان ئهلين، سه‌رپه‌رشتيارى توێژينه‌وه‌كه رايگه‌ياند، ئه‌زموونى يه‌كه‌مجاره و به گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راييه‌كان ئه‌و چاره‌سه‌ره زۆر به سووده.
گوتيشى: هێشتا نازانرێت ئه‌و چاره‌سه‌ره و به‌كارهێنانى بڕێكى زۆرى ڤيتامين سى به يه‌كجار بۆ نه‌خۆش يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى كيميايى ياخود نا.
روونيشيكرده‌وه، پێشتر ئه‌و ئه‌زموونه له‌سه‌ر مشكى توشكراو به شێرپه‌نجه تاقيكراوه‌ته‌وه.