به كه‌متر له 30 خوله‌ك خۆت ئاسووده بكه
كه‌روێشكه خه‌وێك يان سه‌رخه‌و شكاندنێك ئاسووده‌ت ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
له رابردوودا شاره‌زايان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان ده‌كرد به چه‌ندين رێگه‌ى جياجيا مرۆڤ ده‌توانێت بگاته ئاسووده‌يى، به‌ڵام توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى زانكۆى هێرتفۆردچايرى بريتانى ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه‌روێشكه خه‌وێك يان سه‌رخه‌و شكاندنێك ئاسووده‌ت ده‌كات.
توێژينه‌وه نوێيه‌كه له‌سه‌ر 1000 كه‌س ئه‌نجامدراوه و كراونه‌ته سێ كۆمه‌ڵه‌وه و كۆمه‌ڵه‌ى يه‌كه‌م نيو كاتژمێر خه‌وتوون له رۆژدا و كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م زياتر له نيو كاتژمێر و كۆمه‌ڵه‌ى سێيه‌ميش نه‌خه‌وتوون.
به گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كانى، سێيه‌كى كۆمه‌ڵه‌ى يه‌كه‌م كه نيو كاتژمێر خه‌وتوون، هه‌ستيان به ئاسووده‌يى كردووه و له سه‌دا 56ى كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌ميش كه زۆرتر له نيو كاتژمێر خه‌وتبوون ئاسووده بوونه و ئه‌وانه‌ى له رۆژدا سه‌رخه‌وێكيان نه‌شكاندووه كه‌مترين هه‌ستيان به ئاسوده‌يى كردووه.
توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، سه‌رخه‌وشكاندن كاريگه‌رى هه‌يه له‌سه‌ر به‌هێزكردنى ته‌ركيز و به‌رهه‌مهێنان و داهێنان.